پەیمانگای بێست
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بێست
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بێست
خاوەنی مۆڵەتی فەرمییە
ئامانج و دیدگا
پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بێست یەکێکە لە پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە. ئەم پەیمانگایە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کردووە و خاوەنی مۆڵەتی فەرمییە.
دەربارەی ئێمە →
پەیمانگای بێست خۆی تەرخان کردووە بۆ پێگەیاندنی کادیری شارەزا و پسپۆڕ لە بوارە تەکنیکی و پیشەییە جیاوازەکاندا. ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی قوتابیانە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خوێندنێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانەوە
خوێندن لە پەیمانگای بێست بە سیستەمی دوو ساڵی (چوار وەرزی خوێندن) بەڕێوە دەچێت. لە کۆتایی خوێندنەکەیاندا، دەرچووان بڕوانامەی دبلۆمی باڵای بڕواپێکراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرن
بەشەکان →پەروەردەی تەکنیکی بۆ توانایی، متمانە و دەرفەتی پیشەیی.



