ئەمڕۆ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست لەگەڵ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی یاداشتێکی لێکگەیشتن و هەماهەنگیی هاوبەشیان واژۆ کرد.
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی دروستکردنی دەرفەت و کارئاسانییە بۆ قوتابیان، تاکو بتوانن لە هەمان بەش و پسپۆڕیی خۆیاندا بە داشکان و ئۆفەری تایبەت، درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن لە زانکۆی ناوبراو.
هاوکات لە یاداشتەکەدا جەخت لەسەر فراوانکردنی هاریکارییە زانستی و کولتوورییەکان کرایەوە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکیی ئەکادیمیی هاوبەش، سازدانی سیمینار و وۆرکشۆپ و ڕێکخستنی فیستیڤاڵی کولتووری و نەتەوەیی لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا.




